Tumgik
#فەلسەفە
dlshad-darwesh · 27 days
Text
Tumblr media Tumblr media Tumblr media Tumblr media Tumblr media Tumblr media
بە شەش كتێب لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب لە هەولێر بەشدارم:-
✍️ ئەگەر ماسییەکان بیانتوانیبا هاوار بکەن/نوسینی: پیتەر سینگەر، وەرگێڕانی: دڵشاد حامید دەروێش/دەزگای سەردەم.
✍️ کێشەی خراپە/ نوسینی:ٚ دڵشاد حامید دەروێش/ دەزگای سەردەم.
✍️لە سەرەتادا وشەکە نەبوو/ نوسینی: دڵشاد حامید دەروێش/ ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند.
✍️دەریچەیەک نییە/ نوسینی: سارتەر/ وەرگێڕانی: دڵشاد حامید دەروێش/ ناوەندی غەزەلنووس.
✍️ کەمینەکان/ نوسینی:ٚ دڵشاد حامید دەروێش/ ناوەندی غەزەلنووس.
✍️ یاسای سرووشتی لە دەروازەیەکی تەنگەوە/ نوسینی: دڵشاد حامید دەروێش/ ناوەندی غەزەلنووس.
1 note · View note
kurdhsk · 2 years
Text
جەژنی قەولتاس ((قولطاس)) لە ڕۆژووانانی کوردستان پیرۆز و موارەک بێ.
جەژنی قەولتاس ((قولطاس)) لە ڕۆژووانانی کوردستان پیرۆز و موارەک بێ.
هو اول و آخـر یار كردش آسانن نكردش مشكل ، كردش آسانن يار كاوه شريف قبله خاصانن و عشق ياران قول طاسانن فەلسەفە و ئایینی یاری کوردبوون و کوردستانی بوونە و گەیشتن بە سەربەخۆیی و بنیات نانی دەوڵەتی کوردستان خەونی لە مێژینەی کۆمەڵگای یارسانە و لەو پێناوە دا خەبات و تێکۆشان دەکا. ئایینی کوردیی یارسان کە یەکێکە لە باوەڕە دێرین و ڕەسەنەکانی کوردەواری خاوەنی کۆمەڵێک بۆنە و ڕێوڕەسمی تایبەتییە کە یەکێک لەو…
Tumblr media
View On WordPress
1 note · View note
goransulaimani · 3 years
Photo
Tumblr media
پرسیارەکانی ئینتیحانی پۆلی حەوت بیرکاری: ئەگەر لە کۆی چوار گومرگ، دوانیان بۆ برای گەورەبێ، چەند گومرگ بۆ براکانی تری دەمێنێتەوە؟ کوردی: لەم وشانەی خوارەوەدا کام وشە لەگەڵ وشەکانی تردا ناگونجێت؟ (کورد، تەزبیح، دەوڵەتداری، نێرەکەری). مێژوو: کام جەنگ مایەی شانازیی کوردە؟ (چاڵدێران، شەڕەکەو، شەڕی ناوخۆ، ھەڵتۆقاندنی ناوچەوانی پەڕلەمانتار). مەنتیق: بەپێی چ مەنتیقێک حکومەتی ھەرێم نەوتەکە تەسمیلی بەغا ناکات؟ (مەنتیقی ئەرەستوو، بەئارەزوو، مەنتیقی ھەچەی دێز، مەنتیقی طەیر). جوگرفیا: ئەو گەڕیدە نەبەزە کێ بوو کە دوو جار گەشتی کرد بە دەوری ھەموو حیزبەکانی کوردستاندا؟ ئای تی: چ بیرمەندەندێکی جیهانییە کە ئەگەر لە گوگڵدا سێرچ بۆ ناوەکەی بکەی ترۆزیت بۆ دەرئەچێ؟ ئەستێرەناسی: زەوی چەند جار بەدەوری خۆردا بسوڕێتەوە مەعاش ئەدرێ؟ ھونەر و ئیشی دەست: تێکڕای تەحەمولکردنی گۆرانیی تازەی کوردی چەند خولەکە؟ فەلسەفە: ئاودەستی غەربی چ کاریگەرییەکی ھەیە لەسەر ئەقڵی شەرقی؟ کیمیا: دەگمەنترین کانزا لە ناوچەکەدا چییە (وێرانیۆم، ویژدان، غیرەت، ئەقڵ). زیندەوەرزانی: کێ لە شای دارستان موھیمترە؟ (سەرکۆماری بیابان، نۆردۆم ریفراندۆم، شاجوانی حیزب، سیسارکە رێوی). جیۆلۆجی: ترسناکترین چین لە چینەکانی گۆی زەوی تیجاری دیاری بکە. (چینی ئۆزۆن، چینی کرێکار، چینی ماچین، چینی و فەخفوری)! ئابووری: ئەم رستەیە تەواو بکە ماڵی دنیا…….. (لە دەست ھەشت نۆ بنەماڵەدایە، بەقوربانی سیحەتی خۆت بێ، بەشی مەعاشی ھەرێم ناکات، چڵکی دەستە). Grade 7 Intake Questions Math: If out of a total of four customs, two for the older brother, how many customs will remain for the other brothers? English: Which of the following words is incompatible with other words? (Kurds, Tazbihs, statesmen, narrators). History: Which war is the pride of the Kurds? (Chaldeans, the war, the civil war, the turmoil in the parliamentary constituencies). Logic: Under what logic does the regional government not hand over the oil to Baghdad? (Aristotle's logic, willingness, Thieves' logic, Thierry's logic). Geography: Who was the nephew who traveled twice all the parties in Kurdistan? IT: What’s a global thinker that if you search for his name on Google, your Trojan will come out? Astronomy: How often does the earth rotate around the sun? Handicrafts: How many minutes does it take to tolerate new Kurdish songs? Philosophy: What effect does Western toile https://www.instagram.com/p/CJ1yiItsiIG/?igshid=dyj6lykk771h
0 notes
araesmaeelsworld · 4 years
Text
ڕۆڵی فەلسەفە و فەیلەسوف و پەروەردە بریتییە لە وەرچەرخاندنی کەسانی دی ناو ئەشکەوت بەرەو ڕووناکی دەرەوەی ئەشکەوتەکە،وەرچەرخاندنی نەفس یا ڕۆح بەرەو حەقیقەتی شتەکان ،بەرەو خودی خۆری حەقیقەت لە دەرەوەی ئەشکەوت.ئەم وەرچەرخانە ،ئەم ڕووناکی گەشتنە ،ئەم بەرزبوونەوەیە درووستکەرو داهێێنەرانەیە.
ـئاشتکردنەوەی عەقڵ و عیشق
0 notes
xwendga · 6 years
Text
وەزارەتی پەروەردە و سیستەمی تاقیکردنەوەی وەزاری تا کوێ؟
مامۆستا کەوکەز: لە دونیای دیجیتەل و تەکنەلۆژیای نۆی، ھەموو دید و پەیام و بۆچوونەکان قابیلی گۆڕانن، بەپێی پیداویستیەکانی کۆمەلگە و بازاری کار و بەرکەوتەی چەمکی زانیاری سەردەم و تێگەیشتن و توانستەکانی نەوەی نۆێ، دوور لەو میراتە کەلتوور و ڕۆشەنبیریەی سالانێک، کە پێگە و کاریگەری خۆیان ھەبوو، لە پێگەیاندن و ئامادەکردنی ھێزی کار بۆ ئەو سەردەمە، لێرەدا کۆمەلێک پرسیار و ڕاوبۆچوون بە ڕشتی دێنە واری بیرکردنەوە و شیکاری لۆژیکیان دەوێ، بۆ ئەو لایەنانەی کە بەرپرسن لە ئامادەکردنی نەوەی نۆی بۆ بازاری کاری ئێستا، بەزانیاری و زانست و پیشە پێویستە کارامایەکانی لایەنی تیوری و پراکتیکی. لەکوێ سیستەمی تاقیکردنەوەی وەزاری لە شێوەی وەلاتی ئێمە ھەیە و بەردەوامە؟ لە چ کونجی وەلاتێ! کەھەست بەئەندامیەتی و بەرپرساریەتی خۆیان بکەن لە خزمەتکردن و گەشە پێدانی مرۆیی لەجیھانی ئێستادا، لە شێوەی وەلاتی ئێمە مندالەکانیان گۆرە شار دەدەن؟ لە چ فەلسەفە و سیاسەتی پەروەردەیی، ئەروپا، ئەمەریکا، کۆریا، سەنگافوور، ھەر وەلاتێکی تری مەدەنی لە سەر ئاستی جیھانی ئەمڕۆ؟ ئاست بۆ نەوەی خۆیان دیاردەکەن، بە حەوت رۆژ و بیست و یەک کاتژمێری تاقیکردنەوە دوور لەھەموو بەھای مرۆیی و باری کەسکی فێرخواز و خێزان و کۆمەلگە و سۆزی و ڕەفتاری ھەرزەکاری و ترس و دڵەڕاوکێ و تۆقاندن و چاوسۆرکردنەوە و ئەو دۆخە تیرۆریەیی کە لە ھۆلە تاقیکردنەوەکان ھەن و مژوول کردنی زیاتر لە چارێکی دانشتوانی کوردستان بەو پرسە.
شێوازی دانانی پرسیار و میزاجی کەسەکی مامۆستا و ئاگادار نەبوونی تەواوی بابەت و ماددەکانی خوێندن و ئاستی توانای فێرخواز و بەھەند وەرنەگرتنی جیاوازی تاکەکان و پێوەر و مەرجەکانی دانانی پرسیار ئەمانە ھەمووی جێگای توێژینەوەو دیراسەکردنە کەتا ئیستا نەکراوە، جگە لەوەی دانەری پرسیارەکان بەشێوەیەک پرسیارەکان ئەندازە دەکات تا فێرخواز مەجبووری دەرسی تایبەت(خصوصي)بێت. لەو کاتەی کە پێویستە بانکی پرسیار بۆ ھەموو بابەتەکان ھەبێت، ئەوەی من دەیزانم بانکی پرسیارەکانی بابەتە زانیاریەکان بەلایەنی کەم ھەیە، دەتوانرێت بەھۆی کۆمپیتەر، پرسیارەکان دابنریت لەسەر پێوەری زانستی و پەروەدەیی دوور لە دەست و میزاجی کەسەکی، کە زۆر گونجاوە لەگەل شیوازی ھەڵبژاردن و دادانی ئەلیکترۆنی کە وەزارەت پەیرەوی دەکات. ئایا بەو ھەلسوکەوتە چ نەوەیەک بەرھەم دەھێنرێت؟ جگە لە تووتوێک نەبێت ھیچی تر! ئەو جۆرە خۆێندنە تەنھا لەبەرکردن و بیرھێنانەوەویە بۆ ماوەیەکی کورت، ئەمەش دژی ھەموو توێژینەوە و پرەنسیب و بەھا و خواستەکانی پرۆسەی پەروردەیە لە جیھانی ئیستادا. ئایا دەبێت توێژەرانی بواری سایکۆلۆژی و پەروەدەیی، ئەوەندە بێخەم و بێبایەخ سەیری ئەو دیدە بکەن؟ یان رای خۆیان ھەیە، ئایا پەروەدەکاران بە چ ویژدانێک مامەلەی لەگەل دەکەن؟ ئایا دەنگی ئەوانە لە وەلاتی ئێمە سەدای ھەیە؟ ئایا ئەگەر ھەیە؟ چەند گوێان بۆ ڕاگیراوە؟ ئایا وەزارەتی پەروەدە دەربارەی ئەو پرسە لەکویە و بەبیریان دادێ ڕۆژیک کارێکی چارەسەری ئەنجام بدەن؟ ئەمانە ھەمووی پرسیارن یان خەیالە داوەرەکانن! بەڕای من ھەر ھەولدانێک لەو جغزە بێ ھوودەیە، چونکە عەرەب گۆتەنی( مابني على باطل فهو باطل) بۆیە دەبێت بیرکردنەوەکان لە ڕوانگەی پەروەدەییەوە بێت، دوور لەھەموو بیر و بۆچونێکی تاکی و یان کۆمەلێکی خاوەن بەرژەوەند و پەروەردە نەناس.
سیستەمی فێرکاری لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی قۆناخی ئامادەیی کە باسەکەمان پەیوەندە بەو قۆناخە ٦ وەرزی خوێندنە، ھەر ٢ وەرز بۆ ساێک، دەتوانرێت ھەلسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان کە لەو وەرزانە دەکرێت بەشێوازێکی پەروەدەیی بکرێتە بنەمای دیارکردنی ئاست و نمرەکانی فێرخوازی دەرچووی پۆلی دوازدە، بەپێی سیستەمیکی گشگیر ڕێکبخرێت بە ھەماھەنگی وەزارەتی خۆێندنی باڵا، پاش ڕاھێنان و بەدواچوون و چاودێرکردن و دانانی ئالیەتی جێبەجێکردنی تەواو، کۆی بەدەستھێنانی نمرەی ٦ وەرزەکە ،وەکو ئەنجامی کۆتایی بدرێتە وەزارەتی خۆێندنی باڵا، بەمەبەستی وەرگرتنی فێرخوازان بەپێی سیستەمێکی دیاریکراو. بەو سیستەمە دەتوانرێت ئاستی ڕاستەقینەی فێرخواز دیاربکرێت و وەزارەتی پەروەردە خۆی و فێرخواز و خێزان و کۆمەلگە رزگار بکات لە تاقیکردنەوەی بە ناو وەزاری و کەمکردنەوەی بڕی خەرجیەکان و سەرقالی دامودەزگاکانی وەزارەت و جەنجالە و ماندیبوونیکی زۆری پەوەردەکاران. ئەمە بابەتێکە ساڵانێکی کەم نیە ھەولی بێوچانی بۆ دەدەم، لە گۆڤاری پەروەردە بڵاو کرایتەوە و چەند جاریش لە شێوەی یاداشت بەرێز وەزیرەکانی پەروەردەم لێ ئاگادار کردیتەوە، دیارە بەھەند وەرنەگیراوە و پشت گوێ خراوە، پێم باشە جارێکی تر لەسەر پەرەی فێس بووک بڵاوی بکەمەوە بۆ تاوتێکردنی و بوونی ڕا و بیروبۆچوونی جیاواز، بەمەبەستی دەوڵەمەندکردنی بابەتەکە، ڕا و بۆچوونەکانتان جێگای ڕێزێکی بێ شایەنە.
نووسراوه‌ له‌لایه‌ن Parwarday Maxmur
0 notes
dlshad-darwesh · 2 months
Text
مەرگ و خۆکوژی لەڕوانگەی شۆپنهاوەرەوە
دڵشاد حامید دەروێش
0 notes
dlshad-darwesh · 2 months
Text
ئەوین وەک فێڵی جۆر لە تاک
دڵشاد حامید دەروێش
0 notes
dlshad-darwesh · 2 months
Text
سووپاس بۆ هاوڕێیانم لە کەناڵ ‌‌۸ بەتایبەت هەڤاڵی هێژا کاک توانا.
ناوی کتێب: ئەگەر ماسییەکان بیانتوانیبا هاوار بکەن
نوسینی: دڵشاد حامید دەروێش
دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
0 notes
dlshad-darwesh · 3 months
Text
Tumblr media
بەرهەمێکی نوێمان لە داهاتوویەکی نزیکدا.....
ئەگەر ماسییەکان بیانتوانیبا هاواربکەن
ن: پیتەر سینگەر
و: دڵشاد حامید دەروێش
0 notes
dlshad-darwesh · 6 months
Text
youtube
لە چوارەم ڕۆژی چالاکییەکانی هەفتەی (ئاشتی، لە بابەتەوە بۆ.پێویستی)لە زانکۆی هەڵەبجە بە تەوەری (پاراستنی یاسایی کەمینەکانی کوردستان وەک زەمینەیەک بۆ کۆمەڵگەی هەمەگیر) بەشدار بووم، لەم لینکەوە دەتوانن بینەری بن.
سوپاسی هاوڕێیانم لە ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و خوێندکارە زێدە ئازیزەکانم دەکەم.
0 notes
dlshad-darwesh · 6 months
Text
بەکارهێنان و خراپ بەکارهێنانی ئازادیی ئایینی
پیتەر سینگەر
و: دڵشاد حامید دەروێش
0 notes
dlshad-darwesh · 6 months
Text
‏هەڵبژاردنی مەرگ
نووسینی: پیتەر سینگەر
وەرگێڕانی: دڵشاد حامید دەروێش
https://chawykurd.com/2023/11/06/%d9%87%db%95%da%b5%d8%a8%da%98%d8%a7%d8%b1%d8%af%d9%86%db%8c-%d9%85%db%95%d8%b1%da%af/?fbclid=IwAR29bSZVrvO1KO2l0HggTpqbWAM2Zd7NpAwT51O6M66NrAX4vJpOJ-R92mc
0 notes
dlshad-darwesh · 7 months
Text
فەلسەفە لە تراکتاتۆسدا
دڵشاد حامید دەروێش
وتارێکی زۆر کۆنی بەندەیە
0 notes
dlshad-darwesh · 7 months
Text
Tumblr media
پەیکەر بۆ ستالین؟
نووسینی: پیتەر سینگەر
وەرگێڕانی: دڵشاد حامید دەروێش
https://knwe.org/KU/Details/12869
0 notes
dlshad-darwesh · 7 months
Text
Tumblr media
بۆچـــی دەنــگ دەدەین؟
نووسینی: پیتەر سینگەر
وەرگێڕانی: دڵشاد حامید دەروێش
لە [کوردستانی نوێ، ژمارە ٩٠٢٣، لاپەڕە ٨ ] بڵاوکراوەتەوە
وەک هاووڵاتییەکی ئوستوراڵی، لە ١٨ ساڵییەوە بەشداریی سەرجەم هەڵبژاردنە فیدراڵییەکانم کردووە، ئەمەش شتێکی سەیر نییە، لە زۆربەی هەڵبژاردنە فیدراڵییەکانی ئوستوراڵیادا ڕێژەی دەنگدانی ئەوانەی ناویان تۆمار کراوە، لایه‌نی کەم دەگاتە ٩٥٪. ئەم ڕێژەیەش لە هیی هەڵبژار��نەکانی ئەمەریکا زۆر جیاوازە، ڕێژەی بەشداریکردن لە ساڵی ٢٠٢٠دا خۆی گەیاندە ٦٢٪، ئەمەش بەرزترین ڕێژە بوو لە ساڵی ١٩٦٠ـه‌وە. لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسدا، کە لە ناوەڕاستی ماوەی سەرۆکایەتیدا ئەنجام دەدرێت، بە گشتی کەمتر لە ٤٠٪ی ئەو ئەمەریکییانەی مافی دەنگدانیان هەیە، زەحمەتی دەنگدان دەکێشن.
هۆیەک لە پشتی بەشداریکردنی ئوستوراڵییەکان لە دەنگداندا بەم ڕێژە زۆرە هەیە، لە ١٩٢٠ـه‌کاندا، کاتێک ڕێژەی بەشداریکردن بۆ خوار ٦٠٪ دابەزی، پەرلەمان ده‌نگدانی کرد بە ناچاری، لەو کاتەشەوە، سەرەڕای جیاوازیی سیاسەتی حکومەتەکان، هیچ هەوڵێکی جدی بە ئاڕاستەی هەڵوەشاندنەوەی یاساکەدا نەدراوە، هەرچەندە ڕاپرسییەکان پێمان دەڵێن ٧٠٪ی دانیشتوان پشتگیریی دەکەن.
ئەو ئوستوراڵییانەی دەنگ نادەن، نامەیەکیان پێ دەگات، داوای هۆی دەنگنەدانیان لێ دەکات، ئەگەر پاساوێکی ڕەوای وەک نەخۆشی یان گەشت بۆ دەرەوەی وڵات پێشکەش ناکەن، دەبێت غەرامەیەک (سزای نەختینەیی)ی کەم بدەن، بەڵام ڕێژەی ئەوانەی غەرامە دەکرێن، کەمترە لە ١٪ی تێکڕای ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە.
لە ڕووی کردارییەوە، تەنها چوونی دەنگدەر بۆ بنکەی دەنگدان و تۆمارکردنی ناوەکەی و خستنە سندووقی کارتی دەنگدانەکەی ناچارییە، نەک ئەوەی کە پێویستە دەنگێکی دروست بدات. نهێنیبوونی دەنگدان وا دەکات ئه‌ستەم بێت ڕێ لە خەڵکی بگرین کارتی دەنگدان بە بەتاڵی بخەنە نێو سندووقەکەوە، یانژی شتی ناشایستەی لەسەر بنووسن، سەرەڕای ئەوەی لەو وڵاتانەی دەنگدان ناچارییە، ڕێژەی دەنگە نادروستەکان کەمێک بەرزترە، بەڵام ئەمە تەنانەت نزیکیش نابێتەوە لە قەرەبووی ئەو جیاوازییە گەورەیه‌ی لە ڕێژەی دەنگداندا هەیە.
دەنگدانی ناچاری تەنها لە ئوستوراڵیا نییە، بەلجیکا و ئەرجەنتین بەر لە ئوستوراڵیا سەپاندوویانە، هەروەتر، لە زۆر وڵاتی دیکەدا، بە تایبەت لە وڵاتانی ئەمەریکای لاتیندا پەیڕەو کراوە، هەردا چەندە لە سزا و شێوازی سەپاندنیدا جیاوازن.
بەڵام هێشتا ئەمە ڕوونکردنەوەیەکی تەواوی ئەوە نییە کە بۆچی من له‌ هەموو هەڵبژاردنە فیدراڵییەکاندا دەنگم داوە، چونکە لە هەندێکیاندا من لە ئەمەریکا ژیاوم، لە ژێر هیچ زۆرلێکردنێکدا نەبووم تا دەنگ بدەم، بە دڵنیاییەوە بۆچوونم لەبارەی ئەوەی چ پارتێک حوکمی ئوستوراڵیا بکات، هەبووە، بەڵام ئەمەش ڕوونی ناکاتەوە بۆچی خۆم تووشی هەندێک دەردەسەریی دەنگدان کردووە، لە کاتێکدا ئەگەری ئەوەی کە دەنگەکەم جیاوازییەک دروست بکات، زۆر لاواز بوو (هەر وەک چاوەڕوان دەکرا، هیچ جیاوازییەکی دروست نەکرد).
کاتێک دەنگدان ناچارییە و دەرفەتی گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە دەنگی تاکە کەسێک زۆر کەمە، تەنانەت کەمترین تێچوو -بۆ نموونە، کاتی پێویست بۆ چوون بۆ بنکەی دەنگدان، وەستان لە ڕیزدا، دەنگدان- وا دەکات دەنگدان نائەقڵانی دەربکەوێت. وەلێ ئەگەر زۆرینەی خەڵکی بەم جۆرە بیر بکەنەوە و نەچن بۆ دەنگدان، ئەوا کەمینەیەکی دانیشتوان دەتوانێت داهاتووی وڵات دیاری بکات و زۆرینەیەکی ناڕازییش بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەگەر سەیری دەوروبەرمان بکەین، نموونه‌گەلێکی زۆری ئەمە دەدۆزینەوە. لە هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی ٢٠٠٥ی پۆڵەندادا، تەنها ٤٠٪ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو ده‌نگیان دا، ئەمەش کەمترین ڕێژەی بەشدارییە لە سەرڕێکەوتنی هەڵبژاردنی ئازادەوە دوای سەردەمی کۆمۆنیستی. لە ئەنجامدا، jarosław kaczyński، سەرەڕای ئەوەی لە کۆی ٣٠ ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو، تەنها ٦ ملیۆن دەنگی هێنابوو، کەچی بە کۆمەکی هاوپەیمانیی ئەو پارتانەی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانیان بە دەست هێنابوو، توانیی پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت.
تەنها دوو ساڵ دواتر، کە دەنگدەرانی پۆڵەندا ناچار بە دەنگدان کران، دەرکەوت زۆرینەی ئەوانەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٥دا دەنگیان نەداوە، لە ئەنجامەکەی ناڕازی بوون. بۆیە ڕێژەی دەنگدان خۆی لە نزیکەی ٥٤٪ دا، زیادبوونەکە بە تایبەت لە نێو ئەو دەنگدەرانەدا بوو کە گەنجتر و خوێندەوارترن.
حکومەتەکەی kaczyński تووشی شکستێکی کەمەرشکێن بوو.
ئەگەر ناخوازین کەمینەیەکی بچووک حکومەتەکەمان هەڵبژێرێت، ئەوا باشترە ڕێژه‌ی ده‌نگدان بەرز بێت. بەڵام لەبەر ئەوەی دەنگەکانمان کاریگەرییەکی ئەوتۆیان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نییە، هەریەکەمان ڕووبەڕووی فریوی بوون بە سواری ئازاد دەبینەوە و زەحمەتی چوون بۆ دەنگدان ناکێشین و ئاواتەخوازین ئەوانی دیکە بە ڕێژەیەک بەشدار بن کە گەرەنتیی بەهێزمانەوەی دیموکراسی و هەڵبژاردنی حکومەتێک بکات کە بەرجەستەکەری بۆچوونی زۆرینە بێت.
به‌ڵام پێ ده‌چێت چه‌ند هۆیەک بۆ ده‌نگدان هەبن. هەندێک لە خەڵکی دەنگ دەدەن، لەبەر ئەوەی چێژی لێ دەبینن و شتێکی باشتریان نییە لەو کاتەدا بیکەن ئەگەر دەنگ نەدەن، هەندێکی دیکە هه‌ستكردن به‌ ئەرکی شارستانی (Civil Duty) وایان لێ ده‌كات گوێ به‌ ڕادەی ئه‌قڵانیبوونی دەنگدان نەدەن لە ڕووی ئەو کاریگەرییەی دەنگی کەسێک لەسەر ئەنجامەکە دروستی دەکات.
هه‌ندێكی دیکە ده‌نگ دەدەن، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وا دەزانن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری دەکەن، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، وه‌ك هانده‌رانی تۆپی پێ، ده‌یانه‌وێت هانی تیمه‌كه‌یان بده‌ن. هەروەها ڕەنگە دەنگ بدەن تا لە پێگەیەکدا بن بتوانن گلەیی له‌ حكومه‌تی هه‌ڵبژێرراو بکەن ئەگەر بە دڵیان نەبوو. یاخود پێ دەچێت حسابی ئەوە بکەن هەرچەندە ئەگەری ئەوەی بتوانن کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان دابنێن، تەنها یەک لە چەند ملیۆنێکە، بەڵام ئەنجامەکە هێندە گرنگە وا دەکات تەنانەت بچووکترین ئەگەرەکانیش بۆ قەرەبووی ئەو وردە زەحمەتانەی لە دەنگداندا کێشاویانە، بەس بن.
بەڵام ئەگەر هاتوو هەموو ئەمانە لە پەلکێشکردنی خەڵکی بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان شکستیان هێنا، ئەوا دەنگدانی ناچاری ڕێگەیەکە بۆ زاڵبوون بەسەر (کێشەی سوارە ئازادەکان)دا. ئەو تێچووە کەمەی بەسەر دەنگنەدەراندا سەپێنراوە، وا دەکات چوونی هەموان بۆ دەنگدان ئەقڵانی بێت و لە هەمان کاتیشدا دەنگدان دەکات بە نۆرمێکی کۆمەڵایەتی. ئوستوراڵییەکان دەیانەوێت ناچاری دەنگدان بکرێن، ئەوان دڵخۆشن دەنگ دەدەن کە دەزانن هەموو ئەوانی دیکەش دەنگ دەدەن. ئەو وڵاتانەی نیگەرانی کەمیی ڕێژەی بەشداربوانن، باشترە چاو لە مۆدێلی ئوستوراڵیا ببڕن.
- سواری ئازاد (free rider) بە عەرەبی "الراکب الحر"، مەبەست لێی کەسێکە سوودێک وەردەگرێت بەبێ ئەوەی هیچ تێچوویەک لە ئەستۆ بگرێت، واتە وشەی "free" و "الحر" لەم بەستێنەدا، واتای "بە خۆڕایی"، "بەلاش"، "مفت" بە دەستەوە دەدات. بۆ نموونە، ئەوانی دیکە لە خەمی پاراستنی ژینگە و بەرگەهەوادان و بەگوێرەی توانا پارە لەپێناویدا دەبەخشن، ئێمەش بەبێ ئەوەی قرووشێک بدەین، وەک ئەوان سوودمەند دەبین، هەڵبەت کورد و تەنانەت زێدەگۆیی نییە ئەگەر بڵێین هەموو نەتەوەکانی دەوروبەرمان لەم ڕووەوە دەبن بە سواری ئازاد.
https://knwe.org/KU/Details/12584
0 notes
dlshad-darwesh · 9 months
Text
گورچیلە بۆ فرۆشتن
پیتەر سینگەر 
و: دڵشاد حامید دەروێش
ساڵی 2009، سەرمایەداری شاری برۆکلین، لیڤی – ئیژاک رۆزنباوم، کە تۆمەتی نێوەندگیریکردنی فرۆشتنی سێ گورچیلەی خرابووە پاڵ، دانی بە تاوانەکەیدا نا، سزای دوو ساڵ و نیو زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا، زیاد لە دوو ساڵیش بەر لە ئازادکردنی، خزمەتی کرد.
ساڵێک پێشتر، بازرگانی وردەی سەنگاپووری، تانگ وی سۆنگ، چونکە رەزامەند بوو لەسەر کڕینی گورچیلەیەک بە نایاسایی، رۆژێک زیندانی کرا، دواتر گورچیلەیەکی لە تەرمی بکوژێکی لەسێدارەدراوەوە وەرگرت. هەرچەندە ئەم کارە یاساییە، بەڵام لەڕووی ئیتیکییەوە لە کڕینی گورچیلە گوماناویترە، چونکە هاندەرێکە بە ئاڕاستەی قایلکردن و لەسێدارەدانی ئەو کەسانەی بە تاوانی مەزن تۆمەتبارن.
ئاخۆ پێویستە فرۆشتنی ئەندامەکانی جەستە تاوان بێت؟ تەنها لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا ساڵانە 100000 کەس دەیانەوێت ئەندامێک لە ئەندامەکان بچێنن، وەلێ لە ساڵی 2008دا، تەنها 21167 کەس لەمەدا سەرکەوتوو بوون، رۆژانە 12 ئەمریکی لە چاوەڕوانیی چاندنی گورچیلەدان و بە پەککەوتنی گورچیلە دەمرن، لە سەرانسەری جیهانیشدا، ملیۆنان کەس بە پەککەوتنی گورچیلە کۆچی دوایی دەکەن.
هەرچەندە کڕین و فرۆشتنی ئەندامەکانی جەستە لە هەموو شوێنێک نایاساییە، بەڵام رێکخراوی تەندروستی جیهانی مەزەندەی ئەوە دەکات لە سەرانسەری جیهاندا، نزیکەی 10 ٪ ی هەموو گورچیلە چێنراوەکان لە بازاڕی رەشدا دەکڕدرێن.
باوترین ناڕەزایەتی لە پەیوەندیدا بە بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی مرۆڤەوە ئەوەیە هەژاران دەچەوسێنرێنەوە، ئەم دیدە لە لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی 2002 دا کە لەسەر 350 هیندی گورچیلەفرۆش کرابوو، پشتڕاست کرایەوە، زۆربەیان بە توێژەرانیان وتبوو ئەوەی پاڵی پێوە ناون دانەوەی قەرزەکانیان بووە، دوای 6 ساڵیش، سێ لەسەر چواریان هەر قەرزار بوونەتەوە، پەشیمانیش بوون لە فرۆشتنی گورچیلەکانیان، بە پێچەوانەوە کاتێک پرۆگرامی تەلەفزیۆنی «taboo» بەرنامەیەکی بۆ فرۆشتنی ئەندامەکانی جەستە تەرخان کرد، لەو بەرنامەیەدا کۆخنشینێکی مانێلا نیشان درا بۆ کڕینی ماتۆڕ تەکسییەکی سێچەرخە بە مەبەستی دابینکردنی داهات بۆ خێزانەکەی، گورچیلەیەکی فرۆشتبوو، دوای نەشتەرگەری، بەخشەرەکە نیشان درا کە دەمبەپێکەنین بە دەوری تاکسییە نوێیە بریقەدارەکەیدا دەسووڕایەوە. ئاخۆ پێویست بوو رێگریی لێ بکرێت؟ بەرنامەکە فرۆشیارگەلێکی خەمباریشی نیشان داین، بەڵام خۆ فرۆشیارانی خەمبار لە بازاڕی خانووبەره‌شدا هەن.
نانسی شیبه‌ر هیوز (Nancy Scheper–Hughes)، دامەرزێنەری «Organ Watch»، بە توندی وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە پێیان وایە بەیاساییکردنی فرۆشتنی ئەندامانی جەستە، دەستگیرۆیی هەژاران دەکات، کاتێک دەڵێت: »بۆ یارمەتیی نەداران، رەنگە پێویست بێت بەدوای رێگەی باشتر لە لەتوپەتکردنیان بگەڕێین« حاشاهەڵنەگرە پێویستە، بەڵام نایکەین، بە داخەوە هاوکارییەکانمان بۆ هەژاران بەس نین، ئەمەش وا دەکات زیاتر لە ملیارێک مرۆڤ لە هەژارییەکی تاقەتپڕوکێندا بژین.
لە جیهانی ئایدیاڵدا، مرۆڤی نەدار نییە، ئەوەندەش بەخشەری میهرەبان هەن کەس لەچاوەڕوانیی وەرگرتنی گورچیلەدا نەمرێت، زیل كراڤینسكی ئه‌مریكی کە گورچیله‌یەکی بە کەسێکی نەناسراو‌ بەخشیوە، هێما بۆ ئەوە دەکات به‌خشینی گورچیله‌یه‌ك ژیانی كه‌سێك رزگار دەکات، به‌ڵام مەترسیی مردن لە ئەنجامی بەخشینی گورچیلەدا «1 لە 4000» دایە. هاوکات نەبەخشینی گورچیلە واتای ئەوە دەگەیەنێت تۆ 4000 جار ژیانی خۆت بەنرختر لە ژیانی نەناسراوێك داناوە، ئەو رێژەیەش بە بڕوای وی «قێزەونە» بەڵام زۆربەمان هێشتا دوو گورچیلەمان هەیە و داواکارییش لەسەر گورچیلەی زیاتر هەر درێژەی هەیە، لە پاڵ نەداریی ئەوانەی هاوکاریان نین.
دەبێت سیاسەت بۆ جیهانی راستەقینە دابڕێژین، نەک ئایدیاڵ، ئاخۆ دەتوانرێت بازاڕێکی یاسایی گورچیلە بە جۆرێک رێکبخرێت تێیدا گەرەنتی ئەوە بکرێت فرۆشیاران بە تەواوی ئاگاداری ئەوە بن کە دەیکەن، لە نێویشیدا ئەو مەترسییانەی رووبەڕووی تەندروستیان دەبێتەوە؟ ئاخۆ ئەوکات خواست لەسەر گورچیلە پڕ دەبێتەوە؟ ئاخۆ دەرئەنجامێکی قایلکەر بۆ فرۆشیاران دەبێت؟
بۆ دەستخستنی وەڵامێک، دەشێت سەرنج بخەینە سەر وڵاتێک کە هەرگیز وەک وڵاتێکی پێشڕەو لە ئازادکردنی بازاڕ و ئەزموونی کۆمەڵایەتیدا لێی ناڕوانین، ئەو وڵاتە ئێرانە، لە ئێران ساڵی 1988 ه‌وە سیستەمێکی پارەدارکراوی فەرمی و رێکخراو بۆ کڕینی گورچیلە هەیە. کۆمەڵەیەکی خێرخوازیی نەخۆشەکان مامەڵەکان بە نرخێکی دیاریکراو [لە ساڵی 2007 دا دەیکردە 46000 دۆلاری ئەمەریکی] رێکدەخات، جگە لە فرۆشیاریش، کەس تێیدا سوودمەند نابێت.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ساڵی 2006 کە پسپۆڕانی ئێرانی بواری گورچیلە بڵاویان کردووەتەوە، پلانەکە بەبێ قوتکردنەوەی کێشەی ئیتیکی، لیستی چاوەڕوانیی گورچیلەی لە وڵاتەکەدا نەهێشتووە، لە ساڵی 2006 دا، پرۆگرامێکی تەلەفیزیۆنی بی بی سی نیشانی دا زۆرێک لەوانەی خوازیاری بەخشینی گورچیلە بوون، بە هۆی نائامادەیی پێوەری توندی تەمەنەوە، داواکەیان رەتکراوەتەوە. هەروەها، زۆری دیکە داوای سەردانیکردنی پزیشکی دەروونیان لێ کراوە.    
            
0 notes